ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (16/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عێراق دانیشتنێکی بەپەلە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل و هێرشەکانی ئێران ئەنجام دەدات، دانیشتنەکە بەیانی سێشەممە (17)ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.
لە لایەکی ترەوە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە هێرشیان ئەنجام دابێت.
یاسر وەتووت ئەندامی لیژنەکە ڕایگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتانەی لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە خراونەتەڕوو بێ بەڵگە و بنەمان و عێراق بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ قەدەغە کردووە.
جێگەی ئاماژەپێدانە کۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراقی دوای زیادبوونی هێرشە جیاوازەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دێت، کە دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران كراونەتە ئامانج و چەندین ناوچەی ئیسرائیلیشی گرتووەتەوە، هەندێ لە گرووپە میلیشیكانی عێراقیش هەڕەشە لە ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment