ترەمپ گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران ئەنجام دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا فراوانترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی دەستپێکرد و ڕایگەیاند، "پێویستە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر بکرێن" و لە ئەمەریكا دووربخرێنەوە.

ڕۆژی دووشەممە (16/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی داوە بە، "فراوانترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوە کە بەهۆی نائارامی لە لۆس ئەنجلس ڕوویداو و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لە شارە گەورەکانی وەک لۆس ئەنجلس و نیویۆرک و شیکاگۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران. 

سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە کارمەندانی فیدراڵی کردووە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لەو شارانە زیاد بکەن، ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەش گەورەترین پرۆگرامە بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ لە مێژوودا، بۆیە پێویستی بە بەهێزکردنی هەوڵەکان هەیە بۆ دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتەکان کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە بەکاردەهێنێت بۆ فراوانکردنی دەنگدەرانیان و دەستکاریکردنی هەڵبژاردنەکان و زیادکردنی سیستەمی خۆشگوزەرانی. ژمارەیەکی زۆر لە قەڵاکانی دیموکراتەکان وەک لۆس ئەنجلس و شیکاگۆ هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆچبەرانی فیدراڵی سنووردار دەکەن بەپێی سیاسەتی پەناگەیان کە بەردەوام لەلایەن ترەمپ و پارتی کۆمارییەکانەوە دژایەتی دەکرێن.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ سێشەممە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاستی شاری لۆس ئەنجلس ڕاگەیێندرا دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە تاڵانکردن، تێکدان و ڕووبەڕووبوونەوە لەم شارەدا بوونی هەیە، ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، "بە دڵنیاییەوە سیاسەتی بایدن بەرانبەر بە کۆچبەران دەگۆڕێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین