ئێران داوای هاوكاری لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستی بەکۆمەڵ بگرنەبەر".

ڕۆژی دووشەممە (16/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ حسین ئیبراهیم تەها، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسگوزاری خۆی دەربڕێ بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چونکە ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەی گەورە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.

عێراقچی دەشڵێت، ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەی جددییە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان بۆیە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت.

هاوکات مەترسی نەبوونی لێپرسینەوە هەڕەشەی پەرەسەندنی زیاتری دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلە کە دەبێتە هۆی دەستدرێژی و تاوانی زیاتر، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرگریکردن بە مافی وڵاتەکە دەزانێت و دەڵێت، "هێزە چەکدارەکان ئامادەن بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکە".

لای خۆیەوە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی نیگەرانییەکی زۆری دەربڕی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئیدانەی زیادبوونی ناکۆکییەکانی ناوچەکەی کرد و ڕایگەیاند، "ڕێکخراوی هاریکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگی دەکات بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و ڕێگریکردن لە ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین