ئێران هەنگاوی نوێ بەرامبەر ئیسرائیل دەگرێتەبەر ئێران

نوچە نێت

سەرەڕای ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ شەشەم ڕۆژی بەردەوامی هەیە، بەڵام لە ڕێگەی نێوەندگیریی وڵاتانی عەرەبییەوە ئێران ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ دیالۆگ لەگەڵ واشنتۆن و تەلئەڤیڤ دەربڕیوە.

ڕۆژی چوارشەممە (18/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (نیوز 18) بڵاویکردەوە، ئێران ڕایگەیاندووە کە هەوڵی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل دەدات. پێشتر ئێران ئەمەریکای بەوە تۆمەتبار کردبوو کە پشتیوانی زۆر لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات ڕێگە بە هێرشی کوشندەی ئەم وڵاتە دەدات بۆ سەر ئێران. 

ئاشکرایە زیادبوونی ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەیاندووەتە لێواری جەنگێکی سەرتاسەری. ڕاپۆرتە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانێکی ئیسرائیلی بۆ لەناوبردنی خامنەیی پوچەڵکردووەتەوە و بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دووپاتی کردووەتەوە کە ئەم کارە (بە ئامانج گرتنی خامنەیی) بە خێرایی ناکۆکییەکان چارەسەر دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە ڕۆژی هەینی (2025-6-13)وە ئیسرائیل و ئێران بە ئۆپراسیۆنی نهێنی، هێرشی جیاواز و بەکارهێنانی هێز ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. هەروەها لە تشرینی یەکەمی (2023)وە، ئیسرائیل چالاکانە شەڕی گروپە جۆراوجۆرەکانی هاوپەیمانی ئێران دەکات لە ناوچەکەدا بۆ نموونە حەماس. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین