وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دانوستاندن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئامادەی کۆبوونەوە دەبین لە جنێف، بەرپرسانی ئەم وڵاتە دووپاتی، "دەستێوەرنەدانی ئەمەریکا لە هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل دەکەنەوە".

ڕۆژی پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) ڕایگەیاند، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە ڕۆژی هەینی لە جنێف لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و گەورەترین دیپلۆماتکاری یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم کۆبوونەوەیەی بەیانی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە داواکراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا و دەڵێت، "هیوادارین ئەمەریکا خۆی لە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەدوور بگرێت چونکە هەر ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا ململانێکە بۆ ناوچەکە فراوانتر دەکات".

لە لایەکی ترەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەو بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێران نییە، بەڵکو ئامادەیە ئەگەر پێویست بکات هەڵوێست وەربگرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین