بەهۆی دژایەتیکردن بۆ هونەرەکەی لە گۆڕستانی بێکەسان نێژرا
نوچەنێت: ئافرەتان
ڕۆژی چوارشەممە (18/حوزەیران/2025) تەرمی هونەرمەندی گەورە ئایشە شان، گەڕێندرایەوە ئامەد و لە گۆڕستانی یەنیکۆی بە خاک سپێردرایەوە.
ئایشە شان ساڵی 1938لە ئامەدی کوردستانی باکور لەدایکبووە. ئەم ژنە هونەرمەندە بە هۆی نەریتی باوی کۆمەڵگە جگە لە ئامەد، ماوەیەک لە دیلۆک و ئیستەنبووڵ بووە، دواتر چووەتە ئەڵمانیا، ماوەیەکیش لە بەغدا ژیاوە.
ئایشە شان سەرەتا بەھۆی قەدەغەکردنی زمانی کوردییەوە، لە رادیۆکاندا بە زمانی تورکی گۆرانی دەگوت، دواتر بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ڕووی کردووەتە ئەستەنبوڵ لەوێ لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکاندا گۆرانی گوتووە. یەکەمین بەرهەمی کاسێتێک بووە، کە تێیدا بە کوردی و تورکی گۆرانی گوتووە. دواتر ئەستەنبوڵیش بەجی دەهێڵێت و ڕوودەکاتە ولاتی ئەڵمانیا.
ئایشە شان، لە ژیانیدا گوشاری زۆر لەسەربووە، لەبەرئەوەی کەسوکاری دژی هونەرەکەی ئەوبوون. بەهۆی ئەم دژایەتییە ئەم ژنە هونەرمەندە بەردەوام لە کۆچکردندابووە. لە ساڵی2979رووی کردووەتە بەغدا و لە رادیۆی کوردیی بەغدا لە ژێر ناوی (ئایشانا عەلی) گۆرانی گوتووە.
ئایشە شان لە ساڵی 1996بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە لە شاری ئیزمیر کۆچیدواییکرد، وەسیەتی کردبوو کە لە ئامەد زێدی خۆی بنێژرێت، بەڵام بەهۆی دژایەتی هونەرەکەی لە گۆڕستانی بێکەسان نێژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment