ناڕهزاییهكان لهدژى ئهندامبوونى ئێران له لیژنهى ژنان بهردهوامه
نوچهنێت
ڕۆژی هەینی ٣٠ نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردووەتەوە، ند پرایس لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی: "دژایەتی نەکردن لەگەڵ بەئەندامبوونی وڵاتێک کە خۆی تاکەکان ئەشکەنجە دەکات و ڕێز لە مافە دەستوورییەکانیان ناگرێت و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و هاوکات دەبێتە کاندیدی بەئەندامبوون لە کۆمیسیۆنی ئافرەتانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێکە لە نیگەرانییەکان سەبارەت بەو جۆرە هەڵبژاردنانە".
پرایس گوتیشی، "بۆیە ئەمریکا داوای لە کۆمیسیۆن کرد ڕێگا بدات وڵاتان دژایەتی خۆیان سەبارەت بەو جۆرە کاندیدانە تۆمار بکەن. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە کاندیدبوونی ئەو وڵاتانە دەکات کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ئاراستەی جێبەجێکردنی ڕەشنووس، ئەجیندای کاریی و ئەرکەکانی ئەو کۆمیسیۆنە یان ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەگێڕن و پەرە بە بەها و بایەخەکانی دەدەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە: "بۆیە ئێمە هەمدیسان لەگەڵ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ هاوکارییەکانمان دەست پێکردنەوە".
بە پێداگری ڕۆژنامەنووسێک بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەو پرسیارە کە ڕوانگەی ئەمریکا بە ئاشکرا سەبارەت بە ئەندامیەتی ئێران لەو کۆمیسیۆنەدا چییە، ند پرایس گوتی لە ڕوانگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەبوونی ئێران لەو کۆمیسیۆنەدا ئایدیایەکی خراپە و ئێمە لەو بڕوایەداین پێویستە ئەندامیەتی وڵاتان ڕەنگدانەوەی بەها و بایەخە سەرەکییەکانی کۆمیسیۆن بێت.
لە شەست و پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئافرەتان لە ڕێکەوتی ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، ئێران بە ٤٣ دەنگ بۆ خولێکی چوارساڵە ( لە ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٦) وەک ئەندامی کۆمیسیۆن هەڵبژێردرا. ئەو کۆمیسیۆنە سەر بە ئەنجومەنی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ١٩٤٦دا و بە مەبەستی "یەکسانی نێوان هەر دوو ڕەگەز و یارمەتیدانی پێشکەوتنی ئافرەتان" دامەزرا.
هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیی وەک ئەندامی کۆمیسیۆن، کاردانەوەی نەرێنی زۆری لە لایەن دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لێکەوتووەتەوە و دەستەی چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی وەک "ڕۆژی ڕەش" بۆ مافەکانی ئافرەتان و بە گشتیی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەسف کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment