ئێران: بەرگری لە خۆمان دەکەین ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە بۆ گفتوگۆی سنووردار لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی سەبارەت بە کێشەی ئەتۆمی و ئاسایشی ناوچەکە، بەڵام پرۆگرامی مووشەکی لە گفتوگۆکان نابێت چونکە لایەنێکی سەرەکی بەرگریی نیشتمانیمانە.

ڕۆژی هەینی (20/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئەمەریکا پەیامی گرنگی ناردووە کە ئارەزووی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەردەخات، بەڵام ئێمە بەرگری یاسایی لە خۆمان دەکەین. تا ئەو کاتەی واشنتۆن پشتگیری تاوانەکانی ئیسرائیل بکات و دیالۆگیش کارێکی ئەستەم نییە".

تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەندین دامەزراوەی سەربازی و ئەتۆمی ئێرانیانکردە ئامانج. وەزیری دەرەوەی ئێران هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتۆن بە بێ پاساو دانا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەمەریکا ڕاستەوخۆ پشتگیری هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات".

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەوەتەی هەینی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، هەردوو وڵات بە تووندی دەستیان بە مووشەک بارانی یەکتر کردووە. سەرەڕای زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام پێدەچێت دانیشتنەکەی بڕیار بوو ئەمڕۆ لە جنێڤ ئەنجام بدرێت ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین