لە ماوەی یەک مانگدا 31 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە مانگی رابردوودا، لە شارەکانی عیراق زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە دەکاتە 200 جیابوونەوە لە رۆژێکدا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری دادگای باری کەسی و دۆخی خیزانی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 31 ھەزار و 274 گرێبەستی ھاوسەرگیری لە دادگاکاندا تۆمار کراون.

هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا، ئاماری جیابوونەوەی هاوسەرانیش خراوەتە ڕوو، کە بەراورد بە مانگەکانی رابردوو بەرزبووەتەوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا شەش ھەزار و 15 حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران، تۆمار کراوە. زۆرترین ڕێژە لە بەغدای پایتەخت بووە، بەسرە لە پلەی دووەمدایە و پارێزگای نەینەوا بە 539حاڵەتی جیابوونەوە لە پلەی سێیەمدایە.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: لە ماوەی چوار ساڵدا، 357 ھەزار و 887 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراقدا تۆمار کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین