ژنێکی ڕۆشنبیر و نیشتیمان پەروەر کۆچی دواییکرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەهێ حامید بەگی جاف، کە یەکێکە لە ژنە دیار و نیشتیمان پەروەرەکانی کورد، لە تەمەنی101 ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دواییکرد.

ڕۆژی (20/6/2025) هەواڵی کۆچی دوایی ژنێکی ڕۆشنبیر و نیشتیمان پەروەری کورد، بڵاوکرایەوە ئەم ژنە یەکەم ژنبووە کە لە ساڵی 1932چووەتە قوتابخانەی کوڕان بۆ خوێندن، بۆیە وەک ژنێکی ڕچەشکێن ناوی دەهێنرێت.

بەھێ جاف، کچی حامید بەگی مەجید بەگی وەسمان پاشای جافە، باوکی لە 1924 قایمقامی ھەڵەبجە بووە. بەھێ جاف لە ساڵی 1925لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. یەکەم کچ بووە، لە ساڵی 1932چووەتە قوتابجانەی کوڕان بۆ خوێندن..

ئەم ژنە کوردە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی سی ساڵ لە بەریتانیا ژیاوە بەڵام بەردەوام بە  لە ھەموو گەشت و سەفەرەکانیدا تەنیا جلی کوردی و سەروبەستەی دەستووری جاف دەرکەوتووە. 

بەھێ حامید بەگی جاف، لە چەندین کۆڕی ھۆنەر و ئەدەبیدا بەشداری کردووە و ھەمیشە خاک و نیشتمانی خۆشویستووە، لە بەرەوپێشچوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە و ئامادەیی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بووە، ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان بووە و لەگەڵ ھۆنەردا پەیوەندی ھەبووە و بە زمانی ھۆنەران دەدوا و ھۆنراوەی بەشێکی بەرچاوی ھۆنەرە کوردەکانی لەبەربووە.

بەهێ لە چاوپێکەوتنەکانیدا بەردەوام وەک مێژوویەک باسی خەباتی تێکۆشانی خۆی دەکات، کە چۆن ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵیەتە کۆنەپەرستییە بووەتەوە، کە پێیوابووە نابێت ژن خوێندەوار بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین