وەزیری دەرەوەی ئێران: ناتوانین لەژێر هێرشەكانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆ بكەین ئێران

نوچە نێت

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت لە ئەگەری بەشداربوونی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند، "بەداخەوە گوێبیستی ئەوەبووین کە ئەمەریکاش لەبەرنامەیدا هەیە بەشداربێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان، بەداخەوە ئەوەی ئەمەریکا دەیەوێت ئەنجامی بدات کارێکە مەترسی بۆ سەر هەموو لایەک دەبێت."

ئەمڕۆ شەممە (21/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێنت) عەباس عیراقچی بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لە کۆبوونەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی شەشەمین خولی دانوستاندنەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا ئیسرائیل بڕیاری هێرشکردنی بۆ سەر ئێران دا. 

عیراقچی ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل دژی هەر هەولێکی دیپلۆماسییە، ئەمە ڕوونە ئەوان نایانەوێت پرسەکە لەگەڵ ئەمەریکا بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکەین، ئێران هاوشێوەی ساڵی (2015) ئامادەیە هەموو کێشەکان بەشێوەی گفتوگۆ چارەسەر بکات."

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرنجی خستە سەر کۆبوونەوەی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتانی (1+1) کە پێکهاتبوو لەهەریەک لە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەلمانیا و چین و فەرەنسا، دەشڵێت،  بۆماوەی دووساڵ بەردەوامبووین لە دانوساتاندنەکان و لەکۆتایی هەموو ڕێککەوتنەکانمان واژۆکرد لەگەڵ ئەم وڵاتانە، بەمەش هەموو جیهان ئاگادار بوو. لەئێستاشدا پرسێکی گرینگتر هەیە لەگەڵ ئیسرائیل دەبێت بەزووترین کات چارەسەری بکەین.

عەباس عیراقچی ڕاشیگەیاند، ئێمە بەدیپلۆماسی کار دەکەین لە ڕابردووش بەهەمان شێوە کارمان کردووە، بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمەریکا. چونکە لە کاتێکدا گەلەکەمان لەژێر هێرشە مووشەکییەکانە ناتوانم ئامادەی دانوستاندنبم، دەبێت سەرەتا هێرشەکان ڕابگیرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی بەشداربوونی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان گوتی، "بەداخەوە گوێبیستی ئەوەبوون کە ئەمەریکاش لەبەرنامەیدا هەیە بەشداربێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان، بەداخەوە ئەوەی ئەمەریکا دەیەوێت ئەنجامی بدات کارێکە مەترسی بۆ سەر هەموو لایەک دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین