کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەدەچێت ئێران

نوچە نێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاری ئیسلامی لەسەر پیشنیاری ئێران (51)ـمین کۆبوونەوەی لە ئەستەنبۆڵی پایتەختی تورکیا ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ شەممە (21/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، ئەندامانی بەشداربووی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسارائیل بۆ سەر ئیران بەپەلە لە ئەستەنبۆڵ کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەسەرپەرشتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیارە میوانداری کۆبوونەوەی (51)ـمین ئەندامانی وڵاتانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

هەروەها کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبۆڵ بە ناونیشانی "ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جیهانی گۆڕاو" لەسەر داواکاری ئێران ئەنجام دەدرێت و بڕیاریشە بە شێوەی داخراوی بەڕێوەبچێت و تورکیاش یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام و پێشوتریش هاوشێوەی ئەم جارە پێشوازی چەندین کۆبوونەوەکانی رابردووی کردووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەگەڵ بەشداربوونی ئەندامانی ڕێکخراوەکە، هەریەک لە نوێنەری ڕێکخراوی لاوەکییەکانی (OIC)، (30) ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆماری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری و ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەستەنبۆڵ دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین