پێشنیار دەكرێت خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بدرێت بە ترەمپ بابەتی گشتی

نوچە نێت

پاکستان بە نیازە ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید بکات، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ترەمپ ئاگربەستێکی چاوەڕوان نەکراوی ڕاگەیاند، کە کۆتایی بە جەنگی چوار ڕۆژەی نێوان هیندستان و پاکستان هێنا.

ڕۆژی شەممە (21/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، پاکستان ڕایگەیاند کە دەیەوێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشنیار بکات، هاوکات کردەوەکانی ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و هەڕەشە بۆ سەقامگیری ناوچەکە ناوبرد.

ئەو ڕاگەیاندنەی پاکستان دوای ئەوە دێت ترەمپ بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕێگری لە شەڕی ئەتۆمی کردووە و ژیانی ملیۆنەها کەسی ڕزگار کردووە، هەروەها نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەوەی کە هیچ ڕێزلێنانێکی بۆ هەوڵەکانی وەرنەگرتووە.

پاکستان دەشڵێت، بەهۆی دەست تێوەردانی دیپلۆماسی ئەمەریکا جەنگی نێوان پاکستان و هیندستان وەستاوە،، ترەمپ تێڕوانینی ستراتیژی ناوازە و سیاسەتمەدارێتی خۆی نیشانداوە لە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسلام ئاباد و نیودەلهی کە یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا هیندستان دەڵێت، "ئەمە رێککەوتنێکی هاوبەش بووە لەنێوان هەردوو وڵاتدا".

لە ماوەی ڕابردوودا، ترەمپ چەند جارێک ئامادەیی خۆی بۆ ناوبژیوانی نێوان هیندستان و پاکستان ڕاگەیاندووە سەبارەت بە ناوچەی کشمیر کە بابەتی سەرەکی ناکۆکییەکەی نێوان هەردوو وڵات بوو، ئیسلام ئاباد بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵ بوو.

بڕیاری پاکستان بۆ کاندیدکردنی ترەمپ هاوکات بوو لەگەڵ نان خواردنی نیوەڕۆی فەرماندەی سوپای پاکستان لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمە یەکەم نموونەیە کە سەرکردەیەکی سەربازی پاکستان بانگهێشت بکرێت بۆ کۆشکی سپی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین