گەنجێکی کورد رۆمانێك بە شەش زمان بڵاو دەكاتەوە کولتوور

چرا یاسین: نوچە نێت

عەبدولرەحمان عوسمان، گەنجێکی تەمەن (23) ساڵە، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەدە و زمانی ئینگلیزی، لە چەند وڵاتێكی ئەوروپای خوێندووە، لەوانە لە وڵاتەکانی (ئیسپانیا، بەریتانیا، سکۆتلەندا، ئێران). رۆمانێكی بە ناوی (میدیا) نووسیوە، بە شەش چاپكراوە، ئەمەش توانیویەتی ڕیکۆردێکی جیهانی لە بواری نووسیندا تۆمار بكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە نێت دەڵێت، بە زیاتر لە (5) زمان قسە دەکات، وەرگێڕی چەند کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی بووە، لەوانە سامسۆنگ، هاوکات وەک بچووکترین مامۆستای زانکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چەند زانکۆیەکی کوردستان وانەی وتووەتەوە، لە ئێستاشدا خوێندکاری ماستەرەوە و کۆتا ساڵیەتی.  

 عەبدولرەحمان کە خاوەنی زیاتر لە 116 بڕوانامەی زانکۆکانی جیهان و ناوخۆیە، لە بوارەکانی زمانەوانی، دەرونناسی، دیبەیتی ئەکادیمی، بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی پێنجەمین رۆمانم بە ناوی (میدیا) بە شەش زمان بڵاوکرایەوە، وەک یەکەم نووسەری کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەم لەسەر ئاستی جیهان، بوومە خاوەنی ڕیکۆردێکی جیهانی و لەلایەن ناوەندی (FGUA)ـی ئیسپانییەوە خەڵاتکرام، ئەمەش لە پای ئەوەی زۆرترین ڕۆمانم پێش تەمەنی 24 ساڵی بڵاوکردووەتەوە".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە دەڵێت، "رۆمانی میدیا، ژانەری ڕۆمانێکی خەیاڵی، سەرکێشی، نهێنی، تراژیدییە، ستایلی چیڕۆکەکە تەواو جیاوازە و لە کورددا شتی ئاوها نەنوسراوە. لە ژیانی ڕاستی وەرگیراوە و تێکەڵی خەیاڵێکی سەیر و سەمەرەم کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا وانەی ئەخلاقی زۆر قوڵی لە پشتە".

سەبارەت بە ئامانجی نووسینەکانی، عەبدولرەحمان عوسمان ڕایگەیاند، "ڕاستی ئامانجی نووسینەکانم زۆرن، بەڵام گرینگترینیان پیشاندانی بەهرە و توانای نووسینمە نەک تەنها بە کوردستان، بەڵکوو بە تەواوی دونیا و هەوڵدان بۆ بە کلتورکردنی نووسین و خوێندنەوە لە نێو گەنجان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین