ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: هێرشەكانی سەر وێستگەی ئەتۆمی ئێران هیچ زیانێكی نەبووە ئێران

نوچە نێت

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هیچ زیادبوونێک لە تیشکدانەوە لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا  بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دروست نەبووە".

ڕۆژی یەکشەممە (22/حوزەیران/2025) ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییە جیاوازەکانی ئێران ڕێوشوێنی سەلامەتی بەهێز و کاریگەر بووە بۆیە زیانی دەستبەجێی بۆ ژینگە دروست نەبووە لەو وڵاتە".

هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی پەکخستنی پێشکەوتنی ئەتۆمی ئێران بوون و زیاتر لە (430) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و کێشەی مرۆیی گەورەی دروستکردووە. هەرچەندە ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، "کە سەرکەوتوو بووە لە ڕێگرتن لە هەڕەشەی ئەتۆمی، بەڵام ئێران بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی".

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدەن لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر  سەقامگیری ناوچەکە و ئەگەری ڕوودانی ململانێی زیاتر.

بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ستایشی هێرشە ئاسمانییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەکە هێزێک و گۆڕانکارییەکی مێژوویی بوو کە دەتوانێت داهاتووی ناوچەکە بگۆڕێت". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "من و ترەمپ هەمیشە دەڵێین سەرەتا هێز دوایی ئاشتی دێت".

لە لایەکی ترەوە کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "نابێت هەرگیز ڕێگە بە تاران بدرێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڕەشەکان لە جیهاندا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین