بژاردەی یەکێتیی ئەوروپا لە نێوان چین و ئەمەریکا وەرگێڕان

نوچە نێت: تایبەت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

پێشەکی: 

ئەگەری زۆرە چیتر بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ هاوپەیمانێتی ئەمەریکا نەبێت بەتایبەتی لە ژێر کاریگەری ئەجێندای کارکردنی ترەمپدا. لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، بۆ دووەم جار بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵام لێرەدا ئەوروپا ڕووبەڕووی پرسیارێک دەبێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە خۆی لێ دەپارێزێت و نایەوێت بە قوڵی بچێتە بیرکردنەوە لێی. پرسیارە گرنگەکەش لێرەدا ئەوەیە ئایا دەبێت بەردەوام بێت لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمەریکا، یان کاتی ئەوەیە ڕێگایەکی نوێ بدۆزێتەوە کە بەرەو ڕۆژهەڵات بڕوات؟

هەماهەنگییەکانی نێوان چین و یەکێتیی ئەوروپا

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا شی جین پینگ، سەرۆکی چین هانی پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیای دا کە هانی یەکێتیی ئەوروپا بدات بۆ ئەوەی پێکەوە هەماهەنگی بەردەوامیان هەبێت دژی واشنتۆن. هەماهەنگییەکەش تەنها بواری بازرگانی نەبێت. سیاسەت، کەلتوور و ستراتیجی جیهانی بگرێتەوە، بەڵام بەم جۆرە ئەوروپا ڕووبەڕووی کێشەیەکی تر دەبێتەوە کە تەنها ئەوە نییە کە ئایا ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی بەهێزی دەمێنێتەوە یاخود نا، بەڵکو ئایا لەمەودا ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی متمانە پێکراو مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا دەکات یاخود نا؟

لە ئێستادا بوونی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ چین سوودی بەرچاوی هەیە بۆ یەکێتیی ئەوروپا، ئەم بیرۆکەیە لەوانەیە لە لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا و چین لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ببێتە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی ئەم دوو وڵاتە، بەڵام گومانی تێدا نییە کە وڵاتانی ئەوروپا بە وریاییەوە بەرامبەر چین بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن وەک ئەوەی پێشتر لە مامەڵەکردن لەگەڵ چەند مۆدێڵێکی کاڵای چینی بینیومانە، بەڵام کاردانەوەی ستراتیجی ئەوروپا هێشتا بەرەو ئەمەریکا دەڕوات، بەتایبەتی لە بواری دارایی و بەرگریدا. ئەم پەرچەکردارە کە لە مێژوودا سەرچاوەی گرتووە، زیاتر ناچوونیەک و ناکۆک دەبێت لەگەڵ بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی ئەوروپا. 

گومانی تێدا نییە ماوەیەکی زۆرە ئەمەریکا ئامانجێکی خۆی پاراستووە بەرامبەر بە جیهان ئەویش بریتییە لە پاراستنی پێگەی خۆی وەک تاکە زلهێز لە جیهاندا. ئەگەرچی بە گوتەی ترەمپ بەردەوام ئامانجییەتی کە بنەما بنچینەییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکات، بەڵام لە لایەکی ترەوە گڵۆپی سەوز هەڵدەکات بۆ جەنگێکی تازە لە دژی ئێران و کۆچبەران بە کۆمەڵ دیپۆرت دەکاتەوە و بودجەی زانکۆکان کەمدەکاتەوە ترەمپ لە ئێستادا ئەو پرەنسیپانە لاواز دەکات کە لە کاتی هەڵمەتەکاندا بانگەشەی بۆ دەکرد.

بێگومان چین ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکی تایبەت بە خۆی دەبێت. وڵاتەکە ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردار کردووە، کۆنتڕۆڵی بیروبۆچوونە دژەکان دەکات و دەستی بەسەر گفتوگۆ گشتییەکاندا گرتووە بەهۆی کاریگەری کۆمەڵێک ملیاردێری تەکنەلۆژیا، هەندێک جار بە سوود بینین لە پلاتفۆرمەکانی وک ئێکس و فەیسبووک زانیاری هەڵە و تیۆری پیلانگێڕی بڵاودەکەنەوە. ئەوروپا دەبێت ڕووبەڕووی ئەو مۆدێلە ئابووری و سیاسییە ببێتەوە کە لەگەڵ ئەمەریکا هاوبەشی دەکات. دیموکراسی، کە پێشتر یەکێک بوو لە شانازییە لە پێشینەکانیان زیاتر وەک پەردەیەکی ئایدۆلۆژی دەمێنێتەوە. 

لەلایەکی ترەوە پێویستە جیاوازی لە کاروباری دەرەوە لە نێوان واشنتۆن و پەکین دا بکرێت. چین یەک بنکەی سەربازی نێودەوڵەتی لە جیبۆتی و چەند بازگەیەکی پشتیوانی بچووکی هەیە. بە پێچەوانەوە، ئەمەریکا زیاتر لە (750) بنکەی سەربازی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە. بوونی ئەمەریکا بەم شێوە فراوانە لەوانەیە بەم زووانە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی تێڕوانینی بیروبۆچوونێک کە ترەمپ بە دیکتاتۆر ناو ببەن. 

چین زیاتر لە سێ هەزار زانکۆ و زیاتر لە (40) ملیۆن خوێندکاری هەیە، سیستەمی پەروەردە هەم گەورەیە و هەم بەردەستە. کرێی خوێندن لە نێوان (1500) دۆلار بۆ (3000) دۆلارە لە ساڵێکدا، کە جیاوازییەکی بەرچاوە بە بەراورد بە (40) هەزار دۆلار کە زۆربەی قوتابخانەکانی ئەمەریکا وەریدەگرن. زانکۆکانی وەک زانکۆی چینگ هوا بە توێژینەوە کاریگەرەکانیان لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگیان پەیدا کردووە. هەرچەندە ئەم زانکۆیانە لەژێر کۆنتڕۆڵی تووندان، بەڵام بژاردەیەکی لە پێشینە و خواست دەبن بۆ خوێندکاران بەتایبەتی لە کاتێکدا کە قوتابییان لە زانکۆکانی ئەمەریکا ڕووبەڕووی کێشەی وەک سنووردارکردنی ڤیزا و دەستێوەردانی سیاسی دەبنەوە. قوتابییەکان بیر لەوە دەکەنەوە و دەپرسن بۆچی یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامە لە پاراستنی هاوپەیمانێتییەک کە زیاتر ناکۆک دەبێت لەگەڵ بەها و بەرژەوەندییەکانی خۆی؟

دەرئەنجام:

بە گوێرەی سەرچاوەکان گەیشتنە ئەنجام ئەوەیە کە ئەوروپا سەروەری سیاسی بەدەست نەهێناوە. ئابووری یەکگرتوو، سوپا، سیستەمی باج یان بازاڕی کاری نییە. کیشوەرەکە لە باکوورەوە بۆ باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا دابەش بووە، تێکەڵی و پەرتەوازەییەکی زۆر هەیە لە زمان و کەلتوور و سیاسەتدا. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکیدا لە (2017) لە زانکۆی سۆربۆن ئاماژەی بە سەروەری ئەوروپا کرد. بەڵام نەیشاردەوە کە ئەوروپا هێشتا کەموکوڕی هەیە و پێویستە دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکانی لە سەر بنەمای توانای هەڵسەنگاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆی بێت بۆ سەربەخۆیی.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (جەزیرە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین