ژنێک وەکو موختاری گوندی بانشیار دەست بەکاربوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک دەبێتە موختاری گوندی بانشیار و لە سنوری خورماڵی لە پارێزگای هەڵەبجە، نوخشە ناسیح پاریزگاری هەڵەبجە بۆ ئەم مەبەستە پشتگیری کردووە.

ڕۆژی (23/حوزە.یران/2025) بە پێی فەرمانێکی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، فەرمانی دەستبەکاربوونی ژنێک وەکو موختاری گوندی بانشیار دەرچوو.

ئەم ژنە ناوی سەبیحە حەمە ساڵحە، وەکو موختاری گوندی بانشیار دەست بەکاردەبێت. پێشتریش ژنێک لە سنوری ناحیەی کەسنەزان ببووە موختاری گەڕەکێک و بە پێی گوتەی خەڵکەکەی گەڕەکەکە زۆر بە باشی ئەرکەکانی جێ بەجێدەکرد.

هەبوونی موختار بۆ گوند و گەڕەکەکان، ڕێوشوێنێکی حکوومەتە بۆ ئاسانکاری لە بابەتی هەندێ وردەکاری ئەم شوێنانە دەیاری دەکرێت. حکوومەت لە هەر بابەتێکدا مامەڵە لەگەڵ ئەوان دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین