یەکێتیی ئەوروپا و کەنەدا ڕێككەوتنێكی سەربازیی واژۆ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (24/حوزەیران/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بەم زووانە کەنەدا دەست بە گفتوگۆکان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی کڕینی سەربازی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپا".
دوێنێ دووشەممە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا و کەنەدا لە برۆکسل کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەكەدا هەردوولا، "رێککەوتنێکی گشتگیریان بۆ هاوبەشی ئاسایش و بەرگری واژۆ کرد، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تیشکی خستە سەر، "پابەندبوونی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان. هاوبەشی ئاسایش و بەرگری یەکێتیی ئەوروپا و کەنەدا".
هەروە ها گوتیشی، "ڕێککەوتننامەکە گرنگر تایبەتی هەیە لە بەهێزکردنی ئاسایشی زەریای ئەتڵەسی و باشترکردنی هاوکاری پیشەسازی و پڕچەککردنی هەردوولا بۆ پێداویستییە بەرگرییەکانی داهاتوو، ئێمە پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان بۆ ئاستێکی بەرز لە دۆستایەتی زیاد دەکەین، هاوکات کۆبوونەوەی لووتکەکەی بە ساتێکی گرنگ لە مێژووی هەردوولادا وەسف کرد".
لای خۆشیەوە ڤۆن دێر لاین ئەم هاوبەشییەی بە "پێشکەوتنێکی گرنگ" ناوبرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کەنەدا بەم زووانە گفتوگۆکان دەستپێدەکات بۆ چوونە پاڵ پرۆگرامی کڕینی سەربازی بەکۆمەڵی یەکێتیی ئەوروپا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment