ئافرەتان لە فێڵێکی نوێ ئاگاداردەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و توندوتیژی دژی ئافرەتان و خیزان لە هەولێر، لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، کە پیویستە ئافرەتان لە فێڵێکی نوێ بە ناوی هەلی کارەوە ئاگاداربن.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە:
لە مەترسییەکی گەورە ئاگادارتان بکەینەوە ، کە ماوەیەکە چەند پەیج و گروپێکی سێبەر و ساختە بەناوی ھەڵی کار دانراون و بە پارە فۆڵۆوەرس و ژمارەی لایکەکانیان بەرز کردۆتەوە، تاکو گومان نەکرێ پەیجی ڕاستی نین، پۆستێک دەکەن و ھەلی کارێک ڕادەگەیەنن بۆ خانمان و دەڵێن سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم تێلیگرامە یاخود ئەو ئیمەیلە ، تۆی خانم کاتێک سیڤیەکەت دەنێرین بۆیان دوای ماوەیەک لە ڕێگای نامە پەیوەندیت پێوە دەکەن و بە شێوازێکی زۆر ڕێزمانی ئەکادیمی گفتوگۆت لەگەڵ دەکەن و دەڵێن، پیرۆز بێ تۆ لە کارەکە وەرگیراوی بۆ پشت ڕاستکردنەوەی خۆت کۆدێکت بۆ دێتەوە تکایە ئەم کۆدەمان بۆ بنێرە، تۆش کاتێک ئەم کۆدەیان بۆ دەنێری دەست بەجێ ھەژمارەکەت ھاک دەکەن. بەتایبەت ھەژماری سناپ چات و پاشان دەست بەسەر وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانت دەگرن و ھەڕەشەت لێدەکەن.
بۆیە ئاگاداری ئەم جۆرە تەڵەیەبن و خۆتان بپارێزن
لەکاتی بوونی ھەر ھەڕەشە و مەترسییەک
بۆ وەرگرتنی راوێژی یاسایی، دەروونی و کۆمەڵایەتی
پەیوەندی بکە بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١١٩ )
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment