کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان وربینى لە ناوى کاندیدەکانى پەرلەمانى عێراق دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جومانە غەلاى گوتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق کۆتایی هاتووە، دەست دەکرێت بە وربینى ناوەکان.

ئەمرۆ هەینى (27/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەربارەى وادەى تەواوبوونى پێداچوونەوە رایگەیاند، پڕۆسەى وردبینى کاتێکى زۆرى دەکەوێت لەبەر ئەوەى ژمارەى کاندیدەکان لە هەموو پارێزگاکانى عێراق زۆرن.

دەربارەى نوێکردنەوەى کارتى دەنگدەرانیش جومانە غەلاى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ماوەى نوێکردنەوەى کارتى دەنگدەران کۆتایی هاتووە، ئێمە لە (25)ى ئادار دەستمان پێکرد، تاوەکوو (20)ى حوزەیران بەردەوام بوو.

سەبارەت بە کڕینى کارتى دەنگدەران و دەستکارى بەڵگەنامەکانى کۆمسیۆن غەلاى ئاماژەى بەوە کرد، کۆمسیۆن سکاڵا لە دژى هەموو کەسێک تۆماردەکات کە کارتى دەنگدانى بکرێت، یاخود دەستکارى  بەڵگەنامەى کۆمسیۆنى بکات، هەموو رێکارە یاساییە پێویستەکانیان لە دژ دەگرینەبەر.

بڕیارە رۆژى (2025/11/11) پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت، بەگوێرەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران نزیکەى (30) مليۆن کەس مافى دەنگدانى هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین