ژنێک دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە مامۆستایەک لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە لێدان دەکوژرێت، دوای کوشتنیشی ماوەیەک لە ماڵەوە دەیهێڵێتەوە بە کەس ناڵێت.

ڕۆژی (26/حوزەیران/2025) ژنێکی گەنج، کە پیشەی مامۆستایە لە کاتی دەمەقاڵێ لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە لێدانی قورس لە سەری گیان لە دەست دەدات.

ژنەکە ناوی (مەحبوبە دلاوەری)یە،  لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارھێنانی ئیلامە, خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلامە، بەھۆی بەرکەوتنی شتی قورس لە سەری، لە لایەن ھاوژینەکەیەوە دەکوژرێت.

بە پێی زانیارییەکان، مەحبوبە دلاوەری لە ئەنجامی مشتومڕێک لەسەر بابەتی ئابوری لە لایەن هاوژینەکەیەوە لە سەری دراوەو کوژراوە.دوای کوشتنی تەرمەکەی بۆ ماوەی بیست و دوو کاتژمێر بە بەتانی دایپۆشیوە و نەیهێشتووە کەس بزانێت. دواتر هاوڕێیەکی ژنەکەی پەیوەندی پێوەدەکات، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی تووشی گومان دەبێت و هەواڵ بە پۆلیس دەدات.

دوای ئەوەی پۆلیس دەڕواتە ماڵەکە، ئاشکرادەبێت کە ژنەکەی کوشتووە، بکوژ دان بە تاوانەکیدا دەنێت و خۆی ڕادەست دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین