ترەمپ: ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل نزیکە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "گەشبینم سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە، کە ڕەنگە لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕابگەیێندرێت، گفتوگۆم لەگەڵ ئەو لایەنانە کردووە کە بەشدارییان کردووە لە هەوڵەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هەنگاوی ئەرێنییانە هەیە".

ڕۆژی شەممە (28/حوزەیران/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە ماونەتەوە لە غەززە وەک بەشێک لە هەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، لە کاتێکدا ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە جەنگەکە تەنها کاتێک چارەسەر دەکرێت کە حەماس هەموو مەرجەکان وەک خۆی جێبەجێ بکات".

گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کاتێکدا دێت کە ئاماژەیەک هەیە کە ئیسرائیل و حەماس ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان. 

لە لایەکی ترەوە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی غەزە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران. 

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن دەستبەجێ وەڵامی داواکەی سەرۆکی ئەمەریکای نەدایەوە، بەڵام بڕیارە ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە سەردانی واشنتۆن بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە غەززە و ئێران و ئەگەری سەردانی نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی. 

بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، "ئەنجامەکانی ململانێی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەرفەتی ئاشتی ڕەخساندووە کە دەبێت سوود لەم دەرفەتە وەربگیردرێت و ئەم سەرکەوتنە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ فراوانکردنی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی. ئێمە بە پەرۆشیەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین