تەندروستی سلێمانی: مەترسی بڵاوبوونەوەی کولێرا هەیە تەندرووستی

نوچە نێت

بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیێنن مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حالەتێکی نەخۆشێیەکە تۆمار نەکراوە.

ڕۆژی شەممە (28/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی نیگەران لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کولێرا لەم هاوینەدا و هۆشداری دەدەن کە، "دابەزینی ئاستی ئاو و وشکەساڵی هۆکاری سەرەکی مەترسییەکە دەبن".

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەوانەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرز ببێتەوە و پێویستە ڕێگری بکرێت لە پیسبوونی ئاو".

دکتۆر سەباح داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، "بەپەلە چارەسەری کێشەکانی سیستەمی دابەشکردنی ئاوی پارێزگاکە بکات چونکە پاککردنەوەی ئاو، ئامێری پاڵاوتن و ئاستەنگ لە دابینکردنی ئاو بۆ ناوچە جیاوازەکان هەیە و هۆکاری سەرەکییە نەخۆشییەکەیە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە هاوکاری پارێزگاکە پلانێکی بەهێزتریان بۆ وەڵامدانەوەی نەخۆشییە بۆ ئەمساڵ داڕشتووە و دەڵێن، "زۆر گرنگە هاووڵاتییان ڕێنماییەکانی تەندروستی پەیڕەو بکەن، بەتایبەتی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە پاک".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین