وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەمەریکا بەر لە هێرشکردنی بۆ سەر ئێران ئێمەی ئاگادارکردەوە تورکیە

نوچە نێت:

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "شەوی هێرشەکە ئەمەریکا ئێمەی ئاگادارکردەوە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، راستەوخۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانمان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەمەریکا بەشێک نییە لەو شەڕە و هیچ ڕۆڵێکیان نییە نابێت هێڕشیان بکەنە سەر و ئەوان ڕاکێشنە نێو ئەم شەڕە."

ئەمڕۆ شەممە (28/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەتنێکدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەڵێت، "شەوی هێرشەکە لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریکاوە تەلەفۆنێکمان پێگەیشت کە ئەمەریکا دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر  ئێران و ئێمەشی لێ ئاگادارکردەوە، ڕوونە ئەمەریکا نایەوێت بەشداری ئەو شەڕە بێت و هیچ ڕۆڵێکیشیان نەبووە، ئێمە دەسەڵاتدارانی ئێرانمان ئاگادارکردۆتە هێرشنەکە سەر پێگەکانی ئەمەریکا و ئەوان نیگەرانن ئەگەرنا کاردانەوەی زۆرتوندیان دەبێت."

فیدان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ گوتی، "بەر لە کۆبوونەوەی سەرۆکی تورکیا و ئەمەریکا لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ بەرنامەی بۆ دارێژرابوو، لە کۆبوونەوەکە هەم پەیوەندییەکانی هەردوولا و هەم پرسەکانی ناوچەکە و جیهان و بەتایبەت پرسی غەززە و جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و کێشەکانی ئێران تاوتوێکرا و کۆبوونەوەیەکی ئێکجار بەرهەمدار و باش بووە."

لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی ئێران و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، "لێرەدا ئەگەری کۆبوونەوەیان هەیە، بەتایبەتی لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بیروبۆچوونێکی جیاوازتر هەیە و هیواخوازم ڕێک بکەون."

هاکان فیدان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا رایگەیاند، " ئێمە هەم بە ئەقڵ هەم بە گیان پاریزگاری لە وڵاتەکەمان دەکەین. ئێمە هەرگیز لە مردن ناترسین، ئەرکی ئێمە ئەوەیە لەبارەی هەڕەشەکان لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکیانی ناوچەکە شیکردنەوەی تەواوی بۆ بکەین بە ڕێگەی گفتوگۆ، لەئێستادا پێویستە خۆمان ئامادەکەین بۆ خراپترین سیناریۆ و بەبێ ماندووبون کاردەکەین." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین