كەناڵ 13: ئیسرائیل زیانەكانی دەشارێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كەناڵ (13)ی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، زۆرێك لە بنكەكانی سوپا و وێستگە ستراتیژیەكانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران زیانیان بەركەوتووە و تاوەكوو ئێستا بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (29/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، كەناڵ (13)ی ئیسرائیل ئاشكرای كردووە، دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب  رێگەیان نەداوە وێنەی هێرشەكانی ئێران و زانیاری و كەوتنەوەی مووشەكەكان لەناو شارەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبكرێتەوە.

كەناڵەكە دەشڵێت، ئیسرائیلییەكان لە ئێرانییەكان تێنەگەیشتبوون، كە لە پێكانی ئامانجەكانیان چەند وردن، هەروەها لەوەش نەگەیشتبوون كە تا چەند بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە چەندین شوێن، لێدانی پەیمانگەی "وایزمان بۆ لێكۆڵینەوە" لای هەموولایەك ئاشكرایە، بەڵام جگە لەو شوێنەش چەندین شوێنی دیكە ماوە هێشتا ئاشكرا نەكراوە كە زیانیان بەركەوتووە.

كەناڵەكە دەڵێت، ئەو جەنگەی كە لە (13)ی حوزەیران دەستی پێكرد و (12) رۆژی خایاند، ئێران چەندین جار بە هێرشی مووشەكی بالستی وەڵامی ئیسرائیلی داوە، ئامانجەكانی زۆر بە وردی لە ناو ئیسرائیل پێكا.

دوای راگرتنی هێرشەكانی، دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویان كردەوە، كە زیاتر (610) كەس كوژراون، هەروەها زیاتر لە (4700) كەس برینداربوون، بەگوێرەی ئاماری فەرمی ئیسرائیلی ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل (29 بۆ 30) كەس بووە، هەروەها زیاتر لە (1300) كەسیش بریندرابووە، بەڵام هەندێك راپۆرتی نافەرمی باس لەوە دەكەن، كە نزیكەی (200) هاووڵاتی كوژراون، بەهۆی شاردنەوەی زیانەكانیشی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆتە هۆی درووستبوونی ئاماری جیاواز.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین