ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە دەسوتێنرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوژینەکەیەوە تیزابی پێداکراوە. بەم هۆیەوە چاوێکی لە دەستداوە.

ڕۆژی (17/حوزەیران/2025) ژنێک بە ناوی میهری عەبدولقادری لە لایەن هاوژینەکەیەوە تێزابی پێداکراوەو بەم هۆیەوە چاوێکی لە دەستداوە.

بە پێی زانیارییەکان، پێشتر میهری عەبدوالقادری گەڕاوەتەوە لای کەسوکارەکەی و ماڵی بە جێ‌هێشتووە، بەڵام دواتر لە ژێر گوشاری خزمەکانی گەڕاوەتەوە لای مێردەکەی، لە دوای گەڕانەوەی لە لایەن هاوژینەکەیەوە تیزابی پێداکراوە، بەم هۆیەوە بینایی چاوێکی لە دەستداوەو ڕوخسار و ملی سوتاوە.

جگە لە میهری ئەم پیاوە تێزابی بە دەستی منداڵە هەشت ساڵە کەشیداکردووە، کاتێک ویستوویەتی ڕیگری لە باوکی بکات کە تێزاب بە دایکیدا نەکات. بۆیە ئێستا دایکی منداڵەکە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، تا ئێستا ئەنجام دەری ئەم تاوانە دەستگیرنەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین