سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیداراڵیی عێراق دیاریكرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای خانەنشین بوونی دادوەر جاسم محەممەد عەبوود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی وەک شوێنگرەوەی دیاریكرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/6/29) ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبووەوە و بڕیاری دا بە خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگاکە، بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە و سەرۆکی نوێی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دیاریکرا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لیژنەکە بەگوێرەی مادەی (3/یەکەم و دووەم) لە یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای فیدراڵی کارەکانی کردووە، هاوکات دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی وەک شوێنگرەوەی بەربژێرکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە گوێرەی ئەو نووسراوە ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کراوە تاوەکو فەرمانی کۆماری بۆ دامەزراندنی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربکات.

 دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن کێیە؟

- لەدایکبووی ساڵی 1963ی بەغدایە.

-  لە 1989 بڕوانامەی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.

-  لە 1998 خولی (21)ی پەیمانگای دادوەری تەواو کردووە.

-  لە 2018ـەوە لە دادگەی تەمیزی فیدراڵی کاردەکات.

-  ئێستا جێگری سەرۆکی دادگای تەمیز و سەرۆکی دەستەی تاوانی ئەو دادگایەیە.

-  ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین