لیبیا بۆ یۆنان: ڕێککەتنی وڵاتەکەمان و تورکیا لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان لیبیا و تورکیا بۆ دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکان لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دانیپێدانەنراوە، ئوسامە حەمەد، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێدراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بەتوندی ڕەخنەی لێدەگرێت و دەڵێت، "ڕێککەتنی وڵاتەکەمان و تورکیا لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (هەبار تورک) بڵاویکردەوە، ، ئوسامە حەمەد سەرۆک وەزیرانی لیبیا لە شاری بنغازی ڕاگەیێندراوێکی نووسراوی حکومەتەکەی خوێندەوە و سەرنجی خستە سەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوکاری نێوان تورکیا و لیبیا بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتی سنوورە دەریاییەکان و گوتی، "بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین باس لە دانپێدانەنانی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و لیبیا لەلایەن یاسا نێودەوڵەتیەکانەوە بکرێت. ڕێککەوتنەکانمان بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە و سەروەری هیچ وڵاتێکمان پێشێل نەکردووە."

حەمەد  دەشڵێت، یۆنان بەردەوامە لە دەسەڵاتی خۆسەپاندن و ئێمەش بە مافی خۆمان دەزانیین ڕێوشوێنی گونجاو بگرینەبەر بەرامبەر بەهەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەمان بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ تورکیا."

سەرۆک وەزیرانی لیبیا ڕەخنەی زیاتر لە هەڵوێستی یۆنان دەگرێت و رایگەیاند، "حکومەتەکەمان هەنگاوی جددی دەنێت سەبارەت بەم پرسە، ناکرێت باس لە دانوستاندنەکان لەبارەی مافە دەریاییەکانی لیبیا بکرێت، تەنیا لە چوارچێوەی یاسا نێودەولەتییەکان دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆمپانیاری نەوتی تورکیا و دامەزراوەی نیشتیمانی نەوتی لیبیا، یۆنان لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سکالای لە دژی تورکیا تۆمار کرد، لەلایەکی تر یۆنان نیگەرانە لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و لیبیا سەبارەت بە سنووردارکردنی ناوچەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەریایی لە دەریای ناوەڕاست و بە پێشێلکردنی مافی سەروەری وڵاتەکەی دەزانێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین