توركیا و لیبیا پەیوەندییەكان لە بواری وزە فراوانتر دەكەن تورکیە

نوچە نێت

تورکیا ئامانجیەتی پەیوەندییە وزەییەکانی لەگەڵ لیبیا و ئەرمەنستان برەو پێبدات، تورکیا و لیبیا لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی هاوبەش لە پەرەپێدانی هایدرۆکاربۆن بەتایبەتی لە پرۆژەکانی نەوت و گاز.

رۆژی یەکشەممە (29/حوزەیران/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئاڵپەرئەرسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ خەلیفە سادق، وەزیری نەوت و گازی لیبیا و داڤیت خوداتیان، وەزیری بەڕێوەبردنی هەرێم و ژێرخانی ئەرمینیا کۆبووەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە، "تاوتوێکردنی ستراتیژیەتی بەهێزکردنی هاوبەشی وزە".

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، "تورکیا و لیبیا بەدوای دەرفەتەکانی هاوکاری لە پەرەپێدانی هایدرۆکاربۆنەکاندا دەگەڕێن، بەتایبەتی لە دەستپێشخەرییەکانی نەوت و گازدا".

هەروەها دەشڵێت، "بە دڵنیاییەوە دەتوانین سوود لە شارەزایانی وڵاتەکەمان وەربگرین لەم بوارەدا لە ڕێگەی هاوکاری زیاتر بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی هەماهەنگ".

بە گوێرەی سەرچاوەکان، تورکیا هەوڵدەدات هاوکاری وزە لەگەڵ لیبیا و ئەرمینیا بەهێز بکات و گرنگی زیاتر بە هایدرۆکاربۆن و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بدات. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین