ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: ئێران دەتوانێت دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە ئێران

نوچە نێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، "ئەگەرچی زیانی زۆر بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران کەوتووە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە وڵاتەکە دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە".

رۆژی یەکشەممە (29/حوزەیران/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی لەناو نەچووە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکاوە".

گرۆسی دەشڵێت، "توانای پیشەسازی و تەکنەلۆجیای ئێران یارمەتیدەرە بۆیە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن جارێکی تر دەست بە ئەم هەنگاوە بکەنەوە، لەوانەیە لە ماوەی چەند مانگێک بتوانن دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو بکەنەوە".

سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکان دەربارەی ئەوەی ئایا ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی (408.6) کیلۆگرامی گواستووەتەوە بۆ (60٪) کە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە (9) بۆمبی ئەتۆمی هەیە سەرۆکی ئاژانسی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "لەوانەیە بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کەوتبێت، بەڵام پێناچێت زیانێکی زۆر بە بەرنامەی ئەتۆمییەکەیان گەیشتبێت بۆیە پێویستە ئێران ڕێگە بە پشکنەران بدات بە زووترین کات دەست بە کارەکانیان بکەنەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ئێران ڕێگری دەکات لە هاتنە ناوەوەی گرۆسی بۆ وڵاتەکەمان و بڕیارەکە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕەخنەی لێگیرا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین