ئەمەریکا: میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ داهاتووی عێراق هەڕەشەن
نوچە نێت
ڕۆژی یهكشهممه (29/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دژایەتییەکی تووندی وڵاتەکەی بۆ کاریگەرییەکانی ئێران لە عێراق ڕاگەیاندووە، بەرپرسێکی وەزارەتەکە دەڵێت، "حکومەتی ئەمەریکا دژی کاریگەری ناسەقامگیری ئێران لە عێراق دەوەستێتەوە، ئاشکرایە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەڕەشەن بۆ سەر سەروەری عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە".
تا دێت نیگەرانییەکان لە زیادبووندان سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕی ڕاستەوخۆ لە گرژییەکانی ناوچەکەدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئێران سەردانی بەغدا دەکەن و لەوێ لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە چەکدارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبنەوە کە هاوپەیمانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و ناوچەکە پێکدەهێنن.
لە لایەکی ترەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هۆشداری دا کە، "عێراق قبوڵ ناکات هیچ کردەوەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە بهێنێت"، بەڵێنی دا، "وەڵامی تووندی هەڕەشەکان بۆ سەر سەروەری عێراق بدرێتەوە لە هەموو بارودۆخێکدا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment