حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر دەستنیشان کرا تەندرووستی

نوچە نێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا، تووشبووەکە قەسابە و مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/6/29) وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 47 ساڵە؛ ناوبراو قەسابە و مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی کردووە. 

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، "نەخۆشەکە لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیی جێگیرە."

ئاماژە بەوە دەکات، "تاکوو ئێستا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، تەنیا حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشان کراون کە بەداخەوە نەخۆشێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستیی، گیانی لەدەست دا."

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن جێبەجێ بکەن. "لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشیی ئاژەڵانیش، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین