ئیبراهیم تاتلیساس: بەهۆی سەروەت و سامانەکەمەوە هەموو دەیانەوێت زوو بمرم بابەتی گشتی

نوچە نێت

هونەرمەندی بەناوبانگی تورک ئیبراهیم تاتلیساس جگە لە دەنگە خۆش و هونەرەکەی، خاوەنی سەروەت و سامانێکی گەورەیە لە زۆربەی شارە بەناوبانگەکانی تورکیا. سەبارەت بە بەجێهێشتنی میراتەکەی رایگەیاند، "هەموویان دەیانەوێت زوو بمرم."

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (gzt) بڵاویکردەوە، تاتلیساس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گەزێت مەگەزین سەبارەت بە بەجێهێشتنی میراتی بۆ منداڵەکان و نەوەکانی بەگلەییەوە گوتی، "بەهۆی سەروەت و سامانەکەمەوە هەموویان دەیانەوێت زوو بمرم."

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە منداڵەکانی پێیان راگەیاندووە، "تۆ ئەوەی دەتەوێت میراتەکەت بۆ ئەو بەجێبهێڵە، یەک دینار بە کەس مەدە ئێمە دەتوانین خۆمان بەڕێوە ببەین."

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئیبراهیم تاتلیساس لە زۆربەی شارەکانی تورکیا خاوەنی  چەندین شوقە، خانوو، ڤێلا و کۆمپانیایە، هەروەها چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێی بوونی هەیە، بەناوبانگترینیان کۆمەڵگەی بەهەشتی تاتلیساس کە (48) شوقەی تێدایە و خاوەنی دەیان چێشتخانەیەک و چەند کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێلی گرانبەها و کەشتییە.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین