سێ حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆناى هیندى له‌ ئوردن تۆمار كرا تەندرووستی

نوچه‌نێت

فیراس هه‌وارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئوردن رایگه‌یاند، سێ كه‌س له‌ ئوردن تووشى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاوى هیندى بوون، كه‌ هیچ یه‌كێكیان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان نه‌كردووه‌.

شه‌وى رابردوو یه‌كى ئایار فیراس هه‌وارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئوردن به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، سێ حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆناى گۆڕاوى هیندى له‌ وڵاته‌كه‌ى تۆمار كراوه‌، دووانیان له‌ پایته‌ختى عه‌ممانن و سێیه‌میان له‌شارى زه‌رقایه‌.

ماڵپه‌ڕى "خه‌لیج" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى ئایار لێدوانى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئوردنى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "دوو له‌و تووشبووانه‌ بارى ته‌ندروستیان باشه‌، هیچ یه‌كێك له‌ سێ تووشبووه‌كه‌یش گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان نه‌كردووه‌".

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 25ى نیسان، ئوردن بڕیارى راگرتنى گه‌شتى له‌گه‌ڵ هیند ده‌ركرد، به‌ڵام تا ئێستا روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى تووشبوونى ئه‌و سێ كه‌سه‌ نه‌دراوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا 17 وڵات تووشبووانى كۆرۆناى هیندى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى شاره‌زایان مه‌ترسى له‌ وه‌چه‌كانى ترى وه‌ك كۆرۆناى گۆڕاوى به‌ریتانى و ئه‌فریقى زیاتره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین