چین زلهێزەکەی ئاسیا، چ سود و زیانێکی هەیە لە ململانێکاندا؟
نوچە نێت
نوسینی: چنوور جەعفەر شارباژێری
شرۆڤەکاران شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیان وەک زیانێک بۆ چین سەیر دەکرد، بەتایبەت ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی شەری نێوان ئیسرائیل و ئێران یان وەک زیان بۆ هاوپەیمانەکەی چین کە ئێرانە لەناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەبینی، بەڵام ئەو لێکدانەوەیە چاوپۆشی لە سروشتی مامەڵەیی پەیوەندییەکانی چین و ئێران دەکات.
شەڕی دوانزە ڕۆژەی، پاش ئەوەی ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیراندا هێرشەکانی بۆسەر ئێران دەست پێکرد، بووە هۆی هێرشی پێچەوانەی تۆڵەسەندنەوەی تاران لە ئیسرائیل و چوونە ناوەوەی ماوەکورتی ئەمریکا بۆ شەڕەکە، ئەم شەڕە بەجۆرێک بوو کە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوتی جیهان کرد. وە بووە مایەی هەڕەشەی گەورە، ئەگەر ئاگربەستی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ڕووینەدایە، بەرەی شەڕ فراوانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینی.
هەربۆیە زۆرێک لە شرۆڤەکاران خێرایی بەرپابوونی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەک خەسارەتێک بۆ بەرژەوەندییەکانی چین دەبینن لەناوچەکەدا. بەتایبەت لاوازبوونی ئێران لەم شەرەدا، بە هۆکاری لێدانی بەرژەوەندییەکانی چین لەم ناوچەیەدا شرۆڤە وشکاری بۆکراوە بەڕایی چاودێرانی سیاسی.
هەرچەندە تەواوی ئەو لێکدانەوە سیاسیانەی لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەسەر دۆخی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەریییەکانی بۆسەر چین کراون، بە بۆچوونی ئێمە چاوپۆشیکراوە لە سروشتی بنەڕەتی مامەڵەیی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئێران، چونکە ئەو سوودە جیۆسیاسییەی کە (پەکین) لە تێکەڵبوونی نوێبوونەوەی واشنتۆن لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستی دەهێنێت، جیاوازە لە تەواوی بۆچوون و خوێندنەوەکانی، کە پێیان وایە چین، زەرەرمەندی یەکەمی ئەم جەنگەیە، چونکە هەر ترەمپ بوو کە ڕێگەی دا بە بەردەوامی کڕینی نەوتی ئێرانی چینی. هەرچەندە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە چین وەک براوەی شەڕەکە دەربکەوێت، بەڵکو دوریشە لەم بۆچوونەوە، بەڵام پەکین هۆکاری درێژخایەنی هەیە بۆ ئەوەی دەرئەنجامەکەی وەک دەستکەوتێکی ستراتیژی سەیر بکات.
هەرچەندە ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ چین، هەرگیز خوازراو نەبووە، چونکە وەک ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە بەرژەوەندییەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتی سەقامگیرییە هاوبەشیە ستراتیژییەکانی چین لە تاران تێکدەدات، لەهەمان کاتیشدا هەڕەشەیەک دەبێت بۆ پڕۆژەی واژۆکراوی پەکین ی نێوان تاران و پەکین، کەوەک دەستپێشخەرییەکی پشتێن و ڕێگا دەبینرێت بۆ تاران.
لەگەڵ ئەوەی کە ئاگربەستێکی شکڵی لە ئارادایە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دا، بەڵام لێرەدا بەکورتی پێنج هۆکار بە خاڵ دەخەینە ڕوو، کە چین دەتوانێت سود لەم شەڕە تایبەتەی نێوان ئێران و ئیسرائیل وەربگرێت. هەرچەندە کە ئاگربەست لەنێوان هەردوو بەرەکە تاڕادەیەک هاتۆتە ئاراوە بە نێوەندگیری ئەمریکا.
یەکەم: ڕژێمی ئێران هێشتا وەک خۆیەتی: هەرچەندە هەڵمەتی ئیسرائیل سەرکردە سەرەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و زانایانی کوشت، بەڵام ڕژێمەکەی لە ڕووی پێکهاتە، سەربازی، ئابووری و سیاسییەکانیەوە وەک خۆی ماوەتەوە. ترەمپ، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە ڕوونی ڕایگەیاند کە واشنتۆن بەدوای گۆڕینی ڕژێمدا نییە. وە ڕایگەیاند "نا، من نامەوێت، رژێم بگۆڕێت حەز دەکەم ببینم هەموو شتێک بە خێرایی ئارام بێتەوە. گۆڕینی ڕژێم ئاژاوەی لێدەکەوێتەوە، و بە شێوەیەکی ئایدیاڵ نامانەوێت ئەوەندە ئاژاوە ببینین."
بۆ چین، کە هاوبەشییەکی قووڵی لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا هەیە، کە بە ڕێککەوتنی ستراتیژی ٢٥ ساڵەی ناسراوەو ئەم ڕێکەوتنە لە ساڵی ٢٠٢٠ جەختی لەسەر کراوەتەوە، هەربۆیە لە بەرژەوەندی چین نییە کە حکومەت بڕوخێنرێت یان ئاژاوەی نێوخۆی لە ئێراندا ببینێت. بەتایبەتی سەردانەکەی (عەزیز نەسیرزادە) وەزیری بەرگری ئێران بۆ چین ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین لە دوای جەنگەوە کە بینرا، ئاماژەیە بۆ ئەو پشتیوانیەی چین بۆ ئێران کە ئاماژەمان پێداوە.
دووەم:️ ئەمریکا لە ململانێیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیرۆدە بوو: ترەمپ پێشبینی دەکات ئاگربەستەکە بەردەوام بێت، بەڵام مەترسییەکان هێشتا زۆرن کە هێرشەکانی (تیت بۆ تات)ی کەلەسیاسەتی جەنگیدا زۆرکات پەیڕەودەکرێت. لە نێوان ئێران و ئیسرائیل جارێکیتر دەستپێبکەنەوە، ئەمەش ئەگەری هەیە واشنتۆن ڕابکێشێتەوە ناو شەڕەکەوە.
هەروەک لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکانەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕۆژنامەنوس (بن کاسپیت) بە ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتۆریان ڕاگەیاندووە: لە کاتێکدا هێشتا ڕوون نییە کە ئایا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ساڵێک یان دوو ساڵ دواخراوە یان نا، بەڵام ''ئەوەی گرنگە ئیرادەی ترەمپە دوای ساڵانێک لە بێدەنگی، ئایا تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی وەها دەمێێتەوە''. چونکە سەرهەڵدانەوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران، دەبێتە هۆکاری شکستی دیپلۆماسی، یان نوێبوونەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، لەم کاتەدا دۆخەکە وادەخوازێت واشنتۆن ڕابکێشێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشی زیاتر لە ناوخۆی ئێراندا. جگە لەوەش، شەڕەکە پێشتر دۆخی سەربازی ئەمریکای لە قاڵب داوە و ناچاری کردووە سەرچاوەکان لە دەریای باشووری چینەوە بکشێتەوە. وەک کەشتییەکانی یو ئێس ئێس نیمیتز، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەش بێگومان هەواڵێکی خۆش دەبێت بۆ چین، چونکە لەکاتێکدایە کە چین بەدوای باڵادەستیدا دەگەڕێت لە هیندستان و زەریای هێمن دا.
سێیەم: پێدانی ئیمتیازاتی ترەمپ بە چین لەسەر نەوت: یەکێک لە سەرلێشێواوترین هەڵوێستەکانی دوای شەڕەکە، ئەوەبوو کە ترەمپ، لە پۆستێکی تویتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ''چین ئێستا دەتوانێت بەردەوام بێت لە کڕینی نەوت لە ئێران''. کە پێدەچێت ئەم پۆستەی ترەمپ، چەندین ساڵ لە هەنگاوەکانی کۆنگرێس و سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا کە ئامانج لێی وەستاندنی هاوردەکردنی نەوتی چین لە ئێرانەوە بووە، تێکبدات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە لوتکەی ناتۆدا دووبارە پرسیار ئاڕاستەی ترەمپ کرا، لە وەڵامدا ترەمپ پاشەکشەی نەکرد لەو ووتەکەی پێشوتری و قسەوباسی ئاشتەوایی پێشکەشی هەردوو وڵاتی ئێران و چین کرد. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڕێگە بە کڕینی چینی لە ئێران دەدات، وتی: "ئەوان تەنها شەڕێکیان هەبوو، شەڕەکە کرا و ئازایانە شەڕیان کرد... ئەوان پێویستیان بە پارە دەبێت بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بگەڕێننەوە بۆ شێوەی خۆی. ئێمە دەمانەوێت ئەوە ببینین کە ڕووبدات."
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز و بلومبێرگ، چین نزیکەی ١٤%ی نەوتی خاو لە ئێرانەوە وەردەگرێت، کە نزیکەی ٩٠%ی کۆی هەناردەکردنی نەوتی ئێران پێکدەهێنێت. بەڵام زۆربەی ئەم مامەڵانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی بەلەمی تاریکەوە ئەنجام دەدرێن بەهۆی سزاکانەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکە ڕۆژی چوارشەممە،( گوو جیاکۆن) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی وڵاتەکەی ''ڕێوشوێنی گونجاوی ئاسایشی وزە بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی دەگرێتەبەر''.
چوارەم: ئێستا ئێران زیاتر وابەستەی چینە: ململانێکان چەمکی ڕێگری ئێرانی لە دژی هەردوو ئیسرائیل و ئەمریکا شکاندووە. تۆڵەسەندنەوەکەی لە تەقاندنی مووشەکی بالیستیک لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەر کە هەموویان ڕێگرییان لێکرا، لە باشترین حاڵەتدا ئەدای و لە خراپترین حاڵەتدا بێکاریگەر بوو. بە ئاشکرابوونی لاوازی و لاوازییە سەربازییەکانی ئێستا، ئێران زیاتر پشت بە چین دەبەستێت. لەسەرجەم ئەم بوارانەدا چ لە ئاوەدانکردنەوە، فرۆشتنی نەوت یان دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە موشەکییەکەی، چین هاوبەشێکی پێویست دەبێت، ئەگەر تاران ئەو مەترسییە هەڵبژێرێت.
پێنجەم: دانوستانی ئەتۆمی: ڕەنگە شەڕ هاندەری ئێران بێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بە دەستێکی لاوازتر و قبوڵکردنی کاپێک لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی. لێرەشدا چین بۆ سوود وەرگرتن وەستاوە، چونکە بەردەوام بانگەشەی بۆ ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی کردووە، کە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران لە خۆبگرێت و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت و یارمەتی سزاکان پێشکەش بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment