کۆمیسیۆن کاتی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵمەتەکانی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات.

ڕۆژی سێشەممە (یەکی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی بانگەشەکردنی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ڕاگەیاند و دەڵێت، "ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کاندیدەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست پێدەکات و تۆمارکردنی دەنگدەران ئێستا داخراوە". 

کۆمیسیۆن ڕوونیشی دەکاتەوە، هیچ پلانێک نییە بۆ زیادکردنی تەرخانکردنی کورسی بۆ کەمینەکان بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئێستا تەرخان دەکرێت و کاری پێدەکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "لیژنەی ناوەند و پارێزگاکان پێکهێندراوە بۆ چاودێریکردنی میدیاکان بەهۆی پێشێلکارییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانەوە و ئەم لیژنانە بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی دەدەن بە چاودێریکردنی ڕاگەیاندنی پێشوەختەی کاندیدەکان و بڵاوکردنەوەی ژمارەی کاندیدەکان پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە.

ڕۆژی چوارشەممە (2025/4/9) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی (11)ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین