ئاگرێكی گەورە دارستانەکانی تورکیا گرتۆتەوە تورکیە

نوچە نێت

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین چەند ڕۆژێکە ئاگر بەرۆکی چەند دارستانێکی تورکیای گرتۆتەوە، لەئێستادا هەندێکیان توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و لەهەندێک شوێنیش ئاگرەکە بەردەوامە. هەروەها نزیکەی (50) هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی تەمووز/2025) ئاژانسی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لە (30) حوزەیران لە چەند گەرەکێکی شاری هەتای باکووری کوردستان ئاگر دروست بوو، بەڕێگەی فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە ئەو ئاگرەی کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بڵاوببوەوە کۆنترۆڵکرا. بەڵام تاوەکو ئێستا لەهەندێک شوێنی دارستانەکان ئاگرەکە بەردەوامە.

ڕۆژی دواتر، بەهۆی هەڕەشەی ئەو ئاگرەوە، سەرۆکی شارەوانی هاتای رایگەیاند (1500) کەس ماڵ وحاڵیان جێهێشتوە و گواستراونەتەوە شوێنێکی سەلامەت تر، تولای هاتیمئۆغڵولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بەو شوێنانەی نەتوانراوە ئاگرەکەی لێکۆنترۆڵ بکرێت گوتی، "شاندەکەمان بەیانی دەگاتە هەتای، گەلی هەتای لەکاتێکدا هەوڵدەدەن ئازاری بوومەلەرززەکە سارێژ بکەن، ناتوانین بەتەنیا بەجێیانبهێڵێن لەگەڵ ئەو کارەساتەی کە لەئێستادا رووبەڕوویان بۆتەوە."

جگە لەم شارە، لە (29)ـی حوزەیرانەوە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئیزمیری گرتۆتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەو ئاگرەوە چەندین گیانلەوەری کێوی سووتاون و ناوچەکە تابڵێی رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە بۆتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی چەندەها هاوڵاتی هەیە."

سەبارەت بە تەشەنەکردنی ئەو ئاگرە وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ئاگر لە (77) شوێنی جیاواز کەوتۆتەوە، هەریەک لە شارەکانی مەرەش و تەکیرداغ و بالیسکەسیر کۆنترۆڵکراوە و نزیکەی (50) هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. هەروەها یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندووە، بەتۆمەتی ئاگرکردنەوە لە داستانەکانی ئیزمیر کەسێکمان دەستگیرکردووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین