وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری بە حووسییەکان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەتوندی هەڕەشە لە حووسییەكانی یەمەن دەكات و دەڵێت، "هاوشێوەی ئێران هێرشتان دەکەینە سەر".

ڕۆژی چوارشەممە (دووی تەمموز/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، "هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن دەکەین هاوشێوەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران". 

کاتز دووپاتی دەکاتەوە، "هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئیسرائیل بە تۆڵەسەندنەوەی تووند کۆتایی دێت و بە دڵنیاییەوە وەڵاممان دەبێت".

هەروەها دەشڵێت، "دوای هاوێشتنی مووشەکەکان لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان بە هەمان شێوەی تاران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت" و بە توندی بەرپەرچیان دەدرێتەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم وتانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێک لە یەمەنەوە هەڵدراوە بە ئاراستەی وڵاتەكەمان، بەڵام هێشتا حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هاویشتنی مووشەكەكە ڕانەگەیاندووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین