سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سوێندی یاسایی خوارد
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (سێی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بەڵێنی دا، "پابەند بێت بە دەستوور و یاسا"، هاوکات ڕاشیگەیاند، "دادگا دوور دەخرێتەوە لە هەموو کاریگەرییەک."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆمار مەراسیمی سوێندخواردنەکە لەبەردەم لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەچوو و سەرۆک کۆمار، "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەرک و کارە دەستوورییەکانی دادگا دەربڕی"، دووپاتی کردەوە، "دادگا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی پێکهاتەی دیموکراسی لە عێراق".
دادگای باڵای فیدراڵی وەک بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری دەستووری عێراق کار دەکات، ئەرکی لێکدانەوەی دەستوور، هەڵسەنگاندنی دەستووری یاساکان و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم یان هەرێمایەتی پێ سپێردراوە، هاوکات دەسەڵاتی تایبەتی هەیە بۆ پێداچوونەوە، بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment