وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆشداری بە یۆنان دەدات تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، رێککەوتنی ایاریکردنی سنوورە دەرییەکانی نێوان لیبیا و تورکیا لەساڵی (2019) بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان واژۆكراوە، بەرلە رێککەوتنەکە لایەنی تورکیا و لیبیا نەتەوە یەکگرتووەکانیان ئاگادار کردەوە. جێگەی قبوڵکردن نییە یۆنان و باشووری قوبرسی یۆنان ڕێککەوتنەکە بە نایاسایی دادەنین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە(سێی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە دواین لێدوانیدا لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لوتکەی ناتۆ، ڕێککەوتنی ساڵی (2019) لە نێوان تورکیا و لیبیا بۆ دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکان بە نادەستووری و پێشێلکردنی مافەکانی وڵاتەکەیان ناو بردوو و رایگەیاند کە پێویستە پێداچوونەوە بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هەردوو وڵات لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆی بکرێت.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەتوندی ڕەخنە لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی یۆنان دەگرێت و ڕایگەیاند، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تورکیا و لیبیا بەگوێرەی یاسا نیودەوڵەتییەکانە، ئەوەی یۆنان باسی دەکات هەرگیز قبوڵکراو نییە و هەوڵەکانیان سیاسی و تاکلایەنەیە کە ئەم پرسە بەنایاسایی دەزانن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا و لیبیا بەر لە ڕێککەوتنیان ئاگادارییان پیشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بەشێوەیەک مافەکانی هەردوو وڵات لە چوارچێوەی یەکسانیدا بپارێزی. ئەو لێکتێگەیشتنە بەگوێرەی هێڵی ناوەندی نێوان وشکانی و بنەمای یەکسانی دیاریکراوە و پرسە دەرییایەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ لیبیا بەردەوام دەبێت و زیاتر پەڕەی پێدەدەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین