ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای زیاتر بەسەر ئێران سەپێندراوە و تایبەتە بە، "سزا ئابوورییەکانی بۆ سەر کەرتی نەوتی ئەم وڵاتە".

ڕۆژی هەینی (چواری تەمموز/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، سکۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجکردنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران و زیادکردنی فشاری ئابووری وەک هەنگاوە بەردەوامەکان کە بەشێکن لە هەڵمەتی گوشارەکانی ئیدارەی ترەمپ، سزاکان زیاتر لەو کەرتانەیە کە تایبەتمەندن بە گواستنەوە و کڕینی نەوتی ئێران بە بەهای ملیارەها دۆلار".

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئێران هەموو دەرفەتێکی هەبوو بۆ هەڵبژاردنی ئاشتی، بەڵام سەرکردەکانی پێچەوانەکەیان هەڵبژارد بۆیە گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئەم وڵاتە چڕتر دەکەینەوە".

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر حەوت بەرپرسی باڵا و قەوارەیەکی پەیوەندیدار بە دامەزراوەی دارایی بەرپرسێکی باڵادا سەپاند، وتەبێژی وەزارەتەکەش لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "ئەم بەرپرسە لە ڕێگەی ڕۆڵی ئیدارییەکەیەوە ئاسانکاری بۆ حیزبوڵڵا کردووە لە سزاکان و ڕێگەیان بە قاعیدە داوە بە ملیۆنان دۆلار مامەڵەی بازرگانی بکەن".

لەلایەکی ترەوە دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا خەڵاتی (10) ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاندووە بۆ هەر زانیارییەک کە سەرچاوە داراییەکانی حیزبوڵڵا بوەستێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین