پیاوێک هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوری هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک هاوژینەکەی و خوشکی هاوژینەکەی بە چەک دەکوژێت، دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

 بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ڕۆژی (٤/تەموز/٢٠٢٥)لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیلام بە چەکی دەمانچە، ھاوژین و خوشکی ھاوژینەکەی کوشتووە و یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەیانی بە سەختی بریندار کردووە، لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە.

بە پێی زانیارییەکان، پیاوەکە چووەتە سەر ماڵی خەزوری و بە چەک هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی و کەسێکی دیکەشی بریندارکردووە. دوای ئەوەی ئەوان دەکوژێت و بریندار دەکات، بە هەمان چەک خۆشی دەکوژێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین