وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: بەر لە مارەبڕین ئەم ڕێکارانە تەواوبکەن هەواڵ
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە هیچ مامۆستایەکی ئایینی کاری مارەبڕین نەکات، تاوەکو ئەو دووکەسە سەرجەم کارە یاسایی و پزیشکییەکانیان تەواودەکەن.

ڕۆژی (3/تەموز/2025) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە بۆ ھاوسەرگیری، ھەموو کارەکانی دادگا وەک پزیشکی و رێکارە یاساییەکان تەواوبکرێن، ئەوکات لای مامۆستای ئایینی مارەبڕین بکرێت.

نەبەز ئیسماعیل جەختی لەوە کردەوە، کە هەر مامۆستایەک پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە کاری مارەبڕین ئەنجام بدات، لێپرسینەوەی یاسایی لە گەڵدا بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین