حكومەتی هەرێم گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی کوردستان وەردەگیرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە بە مەرجێك گەنمەكە هەمان مواسەفاتی عێراقی تێدا بێت، بۆ هەر تۆنێك گەنم (525) دینار دیاری كراوە.

ئەمرۆ یەكشەممە (شەشی تەموی/2025) فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر کۆنووسی پێشنیارکراوی لێژنەی بالای تایبەت بە ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان ،بەوەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەپێی ئەو بڕە گەنمەی کە ماوە لە کوردستان ، بەمەرجێک بە پێی (مواسەفات)ی عێراقی بێت.

دەربارەی نرخەكەشی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژە بەوە دەكات، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی550 هەزار دینار ، وە بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی (525) هەزار دینار دیاریکراوە ، پێویسته جوتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت ، وە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی (یەک مانگ )دەبێت ،لە رێکەوتی 15/7/2025 دەستپێدەکات ، وە شایستە داراییەکانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت لە رێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە ...

بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەم پرۆسەیە لە لایەن پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت لەسایلۆکانی (خۆشناو و قەیوان )جێبەجێدەکرێت ،بە چاودێری و هەماهەنگی لێژنەی بالای وەرگرتنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، وەک پاڵپشتیەک بۆ ساغکردنەوەی ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران لەدوای پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق دیاری کرابوو ، کەبەشی هەرێمی کوردستانیش لەو پڕۆسەیە تەنها (400) هەزار تۆن بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین