حكومەتی هەرێم: (95%)ـی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتی تەممووز/2025) حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری ئەو مووچە خۆرانی مووچەكانیان لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن بڵاوكردەوە و دەڵێت، "95٪ی لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی شەش وەردەگرن، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەستکەوتێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە."
سەبارەت بەو كارمەندانەی ناوی خۆیان لە هەژماری من ئاشكرای دەكات، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە (750) هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی ناوی خۆیان خۆیان تۆمارکردووە لە هەژماری من.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، زیاتر لە (365) هەزار فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.
هەروەها، لە پرۆژەی هەژماری من، تاوەکوو ئێستا، نزیکەی (400) ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و هاووڵاتیان دەتوانن بەکاریان بهێنن لە هەر کاتێکدا.

.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment