یەكێتیی ئەوروپا بەرامبەر سیاسەتیی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا نیگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەگەرچی چەندین تریلیۆن دۆلار بۆ کەرتی بەرگریی یەکێتیی ئەوروپا لەلایەن ئەمەریکاوە تەرخان کراوە، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا هێشتا دوو دڵە لە بەردەوامبوونی پشتیوانی سەربازی ئەمەریکا و ترسی لە دەستدانی هاوکارییەکانی هەیە.

ڕۆژی دوو شەممە (حەوتی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە،بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێن، سەرەڕای تەرخانکردنی تریلیۆن دۆلار بۆ بەرگری، هێشتا تەکنەلۆجیای پێویست کەمە و ترس هەیە لەوەی واشنتۆن لە کۆتاییدا هاوکاری و کەلوپەلی سەربازی ئەمەریکی ڕابگرێت. 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن نیگەرانییەکان بەهۆی نادڵنیایی داهاتووی ناتۆ و سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەری هەڵداوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 10 ساڵی داهاتودا خراپتر بێت، یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنی داوە نزیکەی (14) تریلیۆن یۆرۆ (16.4 تریلیۆن دۆلار) بۆ بەرگری تەرخان بکرێت. 

هاوکات کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا تەرخانکردنی نزیکەی (335) ملیار یۆرۆی بۆ بودجەی سەربازی پەسەند کردووە. هەروەها لە مانگی ئایاردا (150) ملیار یۆرۆ قەرزی بۆ بەهێزکردنی چالاکییە بەرگرییەکان تەرخان کرد، ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا ڕێگەیان پێدراوە ئەم هەماهەنگییانەیان هەبێت لەگەڵ ئەمەریکا، لە بەرامبەردا رووسیا ئیدانەی ئەم هەنگاوانە دەکات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، یەکێتیی ئەوروپا پشت بە کەلوپەلی سەربازی ئەمەریکی دەبەستێت وەک سیستەمی بەرگری مووشەکی جۆراوجۆر. بەڵام دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ ناردنی هەندێک چەکی بۆ ئۆکراینا ڕاگرت و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ترسی ڕاگرتنی چەک و هاوکارییەکانی ئەمەریکایان زیاتر بوو. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام میدیاکانی ڕۆژئاوا و هەندێک بەرپرس باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە رووسیا ئامادەکاری بکات بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناتۆ لە یەکێتیی ئەوروپا. ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند، "مۆسکۆ هیچ پلانێکی لەم جۆرەی نییە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین