حیزبوڵڵای لوبنانی وەڵامی پێشنیارێكی ئەمەریکا دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لوبنان وەڵامی ئەمەریکای داوە سەبارەت بە چەک داماڵینی حیزبوڵڵا و دەڵیت، "لە ماوەی چوار مانگدا حیزبوڵڵا بە تەواوی چەک دادەماڵێت و ئیسرائیل لەو ناوچانەی لە لوبنان داگیری کردووە دەکشێتەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕادەگرێت".

ڕۆژی دووشەممە (حەوتی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سووریا سەردانی لوبنانی کرد، ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لەسەر وەڵامی ئەم وڵاتە بۆ پێشنیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە چەک داماڵینی حیزبوڵڵا. 

بەگوێرەی ئەو پێشنیارەی لە (19)ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشکەش کراوە، گروپەکە لە ماوەی چوار مانگدا بە تەواوی چەک دادەماڵێت و دوای ئەوە ئیسرائیل لەو ناوچانەی لە لوبنان داگیر دەکات دەکشێتەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕادەگرێت. 

تۆم باراک ڕایگەیاند، ساتێکی گرنگە بۆ لوبنان و ناوچەکە، دووپاتی کردەوە، "واشنتۆن نەخشەڕێگایەکی داهاتوو دادەنێت کە بە دڵنیاییەوە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە".

باراک دەشڵێت، "حکومەتی لوبنان بەرپرسیارە لە بڕیارەکان سەبارەت بەم بابەتە. ئیسرائیل ئارەزووی ئاشتییە لەگەڵ لوبنان، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئایا دەتوانێت ئاشتی بەدەست بهێنێت". 

دوێنێ یەکشەممە (2025-7-6) نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، "هەرچەند فشاری زیاترمان بخرێتە سەر لەلایەن ئیسرائیلەوە، تاوەکو ئیسرائیل لە باشووری لوبنان نەکشێتەوە، چەک دانانێین و ئامادە نین خۆمان بەدەستەوە بدەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین