ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەباح سوبحی، ئەندامی ليژنەی نەوت و گاز پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی سەرەتایی لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە، كە رۆژانە عێراق (300) هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشێت.

ئەمرۆ سێشەممە (هەشتی تەمووز/2025) رۆژنامەی (صەباح) بڵاوی كرەوە، سەباح سوبحی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ وەردەگرێت بۆ بەكارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆ.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، هیواخوازم لە چەند كاتژمێری داهاتوو رێككەوتنەكە بە فەرمی واژۆ بكرێت و بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە بڕیاری ئەمرۆ دابنیشێت.

رۆژنامەی سەباح ئاماژیە بەوە دەكات لە (48) كاتژمێری رابردوو جووڵەیەكی سیاسی چڕ هەبووە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن ئەو دۆسیە بەگوێرەی دەستوور و یاسا بەركارەكان.

هەر سەبارەت بەو كێشەیە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. لەتیف رەشید گفتوگۆیان لەسەر ئەم دۆسیە كردووە، بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەو دیدارە سوودانی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویستە گوتار و هەڵوێستەكان و زاڵبوونی بەرژەوەندی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئاڵەنگەرییەكان یەكبخرێت و رەچاوی بەژەوەندی سەرجەم عێراقییەكان بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین