سێ سەرۆكایەتی عێراق كۆبوونەوە کوردستان- عێراق
نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە، لە دانیشتنی ئەمرۆی سێ سەرۆكایەتییەكە لەسەر سێ خاڵی سەرەكی رێككەوتوون، كە پەیوەستە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی تەمووز/ 2025) نوسینگەی راگەیاندنی لەتیف رەشید بڵاوی كردەوە، کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و د.مەحمود مەشهەدانی، مەشهەدانی كۆبوونەوە.

سەرۆكایەتی كۆمار دەڵێت، لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان و پێویستی پاراستنی ئەو ڕێچکەی حکومەت گرتوویەتییەبەر لەڕێگەی دوورخستنەوەی عێراق لەمەترسییەکان و پاراستنی سەلامەتی وڵات تاوتوێکرا .

هەروەها سەرۆکەکان ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کردو پشتیوانی لەو هەنگاوانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گرتوویانەتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە وادەی دیاریکراوی 11 ی تشرینی دووەمی 2025 باس کرا . 

سەرۆکەکان گفتوگۆیان لەسەر بابەتی پەیماننامەی ڕێکخستنی دەریاوانی لە خورعەبدوڵڵا کرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێزەوە بە پێی یاسای (42) ی ساڵی 2013 پەسەند کرا، کە دادگای باڵای فیدراڵی بە بڕیاری ژمارە 105 / و یەکگرتوو 194 / فیدرالی / 2023 بە نادەستووری بوونی یاساکەی ناساند.

سەبارەت بە خاڵەكان سەرۆكایەتی كۆمار بڵاوی كردەوە، لەسەر سێ خاڵ رێككەوتوون:

1. هەستانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چارەسەرکردنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە پێویستی بە دووبارە دەرکردنی یاسای پەسەندکردنی پەیماننامەکە بە شێوەیەکی پرەنسیپی هەیە.

2. سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران داواکاری هەڵوەشاندنەوەی یاساکە بۆ دادگای فیدراڵی دەکشێننەوە بەهۆی نەبوونی پێویستی پاش جێبەجێکردنی پرۆسەی یاسادانان.

3. دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی عێراق بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

سەرۆکەکان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیە نێودەوڵەتییەکان بکرێت و بۆ مشتومڕ و داواکاری سیاسی و میدیایی بەکار نەهێنرێت چونکە ئەمە زیان بە ماف و ناوبانگی دەرەکی و بەرژەوەندییەکانی عێراق دەگەیەنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین