لاڤرۆڤ: ناتۆ هەڕەشەیە بۆ رووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، "پێش جەنگی ئۆکراینا، مۆسکۆ داوای گەرەنتی ئەمنی لە ڕۆژئاوا کرد، بەڵام ڕەتیانکردەوە، تاوەکو ئێستاش ناتۆ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ رووسیا".

ڕۆژی سێشەممە (هەشتی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە ناتۆ هاوپەیمانی بەرگری رووسیا نەماوە و پێش دەستپێکردنی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا هاوکاری ئۆکراینایان کرد".

لاڤرۆڤ دەشڵێت، "دوای کودەتای (2014) لە کیێڤ کە ڕۆژئاوا پشتیوانی لێکرد، ئۆکراینا جەختی لەوە دەکردەوە رووسەکان دەچەوسێنێتەوە و دەیانکوژێت و چەندین هەنگاوی جیاوازی نا بۆ پێکاندنی ئامانجەکەی".

لاڤرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە، "ئۆکراینا تۆمەتبارە بە شەڕکردن لە دژی زمان و کەلتووری رووسی، زمانی ئۆکراینی سەپاندووە بەسەر کەمایەتییە نەژادییەکانی دیکەی وەک هەنگاریا، ڕۆمانیا، پۆڵەند، بولگار، ئەرمەن، بیلاڕووسی و یۆنان کە کاریگەری نەرێنی هەبووە بەسەریانەوە. 

وەزیری دەرەوەی رووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، "تاکە ڕێگە چارەسەرێکی هەمیشەیی بەبێ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەستەمە، پێویستە ناتۆ خواست و داواکارییەکانی ئۆکراینا ڕەتبکاتەوە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراینا و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە ناوچەکان وەک خۆیان کە هەن و شوێنی جوگرافییان".

جێگەی ئاماژە پێدانە هاوپەیمانی سەربازی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا چەندین ساڵە بوونیان هەیە لە سنوورەکانی نزیک رووسیا، بە بەردەوامی ئەم وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بوونی بنکەکانی ناتۆ لە ئۆکراینا و بەشداریکردنی لە هاوپەیمانی سەربازی هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەمان دروست دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین